١٥ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٠٩:٥١
Source: Mehrnews
گفتوگۆی تەلەفۆنی عێراقچی و وەزیری دەرەوەی تورکیا

وەزیری دەرەوەی ئێران، لە پێوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا سەبارەت بە پێوەندی دوولایەنە و گۆڕانکاری ناوچەیی و نێودەوڵەتی گفتوگۆی کرد.

 سەید عەباس عیراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە پێوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا سەبارەت بە پێوەندی دوولایەنە و گۆڕاناکری ناوچەیی و نێودەوڵەتی گفتوگۆی کرد.

وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و ئێران لە ئەو گفتوگۆیەدا وێڕای لێکدانەوەی پێوەندی دوو قۆڵی، لەسەر گرینگایەتی تۆکمە کردنەوەی پێوەندیەکان لە هەموو بوارە هاوبەشەکان جەختیان کرد.

وەزیری دەرەوەی ئێران وێڕای بەرز نرخاندنی هەوڵە ئەنجام دراوەکان بۆ کەم کردنەوەی ئاڵۆزیەەکانی نێوان پاکستان و ئەفغانستان، لەسەر گرینگایەتی گفتوگۆ بۆ پارێزوانی لە ئاشتی و سەقامگیری ناوچەیی جەختی کرد و ئامادەیی ئێرانی بۆ هاوکاری لە ئەو بارەوە ڕاگەیاند.

وەزیری دەرەوی تورکیاش بە ئاماژە بە زنجیرە بوونی ئاشتی و سەقامگیری ناوچەیی، لەسەر گرینگایەتی هەوڵی هەموو وڵاتەکان بۆ پارێزوانی لە ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە جەختی کرد.

Your Comment

You are replying to: .
captcha